بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو رایدەگەێنێت، لە هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا, لە كاتەكانی شەودا لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێكی سووك هەیە, لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
ئەمڕۆ 7- 1- 2023
كەش/ ئاسمان بە شێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا, لە كاتەكانی شەودا لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری ئەگەری دروسبوونی تەمێكی سووك هەیە, لە ناوچە شاخاویە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بە بەراورد لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 15 كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە
سبەی 8- 1- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا, لە پارێزگای دهۆك و دەوروبەری ئاسمان هەوری تەواو دەبێت هەندێكجار بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت, لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی كەم دەبارێت.
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو.
خێرای با / 5 – 15 كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا
مەودای بینین / 7 - 10 كم
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11
سلێمانی : 9
دهۆك : 11
كەركوك : 13
هەڵەبجە : 11
زاخۆ : 11
سۆران : 8
گەرمیان : 15
بەشی پێشبینی / 7- 1- 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.