له میانی یاریه‌كانی گه‌ری شازده‌ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا ، یانه‌ی ڤالێنسیا له‌ناو یاریگای خۆی به كادیزی میوانی دۆراو سێ خاڵی یاریه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا .
یاریه‌كه له مهدریدو له‌سه‌ر یاریگای مێستایا به‌رێوه چوو ، میوانه‌كان به‌هێزه‌وه ده‌ستیان به یاریه‌كه كرد‌و له خوله‌كی نۆ رۆبن ئهلكاراز گۆلی یه‌كه‌می بۆ كادیز تۆمار كرد، به درێژایی ماوه‌ی یاری یاریزانانی ڤالنسیا له هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه بوون ، به‌لام یاریزانانی كادیز به‌رگریه‌كی باشیان كدرو به‌م تاكه گۆله سه‌ركه‌وتن و سێ خالی یاریه‌كه‌یان مسۆگه‌ر گرد .
ئه‌مه‌ش سێیه‌م بردنه‌وه‌ی كادیز بوو له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه به‌ده‌ستی بێنێت و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی حه‌ڤده‌مینی ریزبه‌ندی بۆ پازده خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی ڤالنسیاش تووشی حه‌وته‌م دۆراندن هات و به نۆزده خال له پله‌ی ده‌یه‌م مایه‌وه .
له میانی قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رو ئێڤه‌رتۆن له‌سه‌ر یاریگای ئۆلدترافۆرد روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه‌و خاوه‌ن یاریگا به ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلیك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری و له خوله‌كی چوار ئه‌نتۆنی به‌رازیلی گۆلی یه‌كه‌می بۆ شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد، ده خولهك دواتر كۆنۆر كوادی ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ ئێڤه‌رتۆن تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا ، له گێمی دووه‌م خاوه‌ن مال باشتر ده‌ركه‌وتن له خوله‌كی په‌نجاو دوو كۆنۆر كوادی یاریزانی ئێڤه‌رتۆن به‌هه‌له گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان له‌سوودی مان یونایتد تۆمار كرد‌و جارێكی دیكه له یاریه‌كه پێشكه‌وتنه‌وه.
له دوا خوله‌كی یاریش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ مانچسته‌ر یونایتد هه‌ژمار كرد‌و ماركۆس راشفۆرد به‌سه‌ركه‌وتویی جێبه‌جێی كرد‌و گۆلی سێیهمیتۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و مان یونایتد خۆی گه‌یانده فۆناغی چواره‌م و ئێڤه‌رتۆنیش به‌م دۆراندنه مالئاوایی له جامه‌كه كرد .
له ركابه‌ریه‌كانی جامی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی شاتۆرۆی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای جاستۆن بیێت به‌رێوه چوو ، میوانه‌كان سێزده خوله‌كیان پێویست بوو تا بگه‌نه سه‌ر گۆلی خاوه‌ن یاریگاو له رێگای یاریزان هۆگۆ ئیكیتیكی گۆلی یه‌كه‌میان تۆمار كرد ، به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به هه‌شت خولهك ناتانایل تۆڵا گۆلێكی بۆ شاتۆرۆ تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م پاریس سانجێرمان له‌هه‌ولی تۆمار كردنی گۆل و سه‌ركه‌وتن بوو له یاریه‌كه له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت كارلۆس سۆله‌ر گۆلی دووه‌می بۆ تیپه پاریسیه‌كه تۆمار كرد‌و جارێكی دیكه میوانه‌كانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، له دوا خوله‌كی یاریش خوان بێرنات گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و پاریس سانجێرمان خۆی گه‌یانده قۆناغی شازده‌و شاتۆرۆش مالئاوایی له جامی فه‌ره‌نسا كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.