تیبۆ کۆرتوای بەلژیکی، گۆڵپارێزی یانەی ڕیاڵ مەدرید، خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی جیهانی بۆ ساڵی 2022 پێبەخشرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئیسپان، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار ڕایگەیاند، کۆرتوا لە ساڵی ڕابردوودا خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی بەدەستهێنا و لە ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی ئەرژەنتینی بردەوە، هه‌روه‌ها فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مارتینێز گۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە دەنگی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار سه‌دو ده خاڵی بەدەستهێناوە، بۆ ئەوەی لە پلەی دووەمدا بێت و بە پازده خاڵ لە دوای کۆرتوای براوه‌ی خەڵاتەكهوە دێت، هه‌رچی پله‌ی سێییهممه بووه به‌شی گۆڵپارێزی یانەی سێڤییا و هەڵبژاردەی مەغریب یاسین بۆنۆ دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو په‌نجاو پێنج خالی كۆكردۆته‌وه.
بۆنۆ رۆلێكی گرنگی بینی له‌گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب بۆ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێرینی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی قه‌ته‌ر، كه به‌ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی داده‌نریت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه.
به‌پێی لیسته‌كه‌ی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار دۆمینیک لیڤاکۆڤیچ سی خالی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌خانه‌ی چواره‌م دێت، پله‌ی پێنجه‌میش هۆگۆ لۆریس دێت به‌بیست و پێنج خاڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.