Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:27

بۆندس لیگا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای وه‌ستانی خوله‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر و بۆنه‌كانی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ، بریاره‌ رۆژی بیستی كانوونی دووه‌می داهاتوو ركابه‌ریه‌كانی خولی ئه‌ڵمانیا ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.
 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ ماوه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونی ركابه‌ریه‌كان، یانه‌ی بایره‌ن میونشن ده‌ستی به‌مه‌شق و راهێنانه‌كان كرده‌وه‌، تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ مەشقە و راهێنانه‌كانی به‌ئاماده‌بوونی سەدان هاندەر ئەنجامدرا، بایره‌ن میونشن له‌كۆی پازده‌ گه‌ری رابردوو به‌كۆكردنه‌وه‌ی سی و چوار خاڵ له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی دێت، یاری داهاتووی له‌گه‌ری شازده‌ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لایبزیگ ده‌بێت، لایپزیگ ئه‌مساڵ ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌، له‌ئێستادا به‌بیست و هه‌شت خاڵ له‌خانه‌ی سێیه‌م دێت.   


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.