Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:27

سەرۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا: مێسی هەمیشە وەک بەشێک لە یانەکەمان دەمێنێتەوە

کوردستان TV
100%


خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا دووپاتی کردەوە له‌هاوینی دوو هه‌زارو بیست و یه‌ك تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ هیچ بژاردەیەکی لەبەردەستدا نەبوو، به‌لكو ته‌نیا رێگه‌ بە ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی بدەن.
 لاپۆرتا لەمیانی لێدوانێکی بۆ ڕادیۆ کادینا سێر روونیكرده‌وه‌ له‌نێوان باشترین یاریزانی و مێژوو و یانه‌ی بارسێلۆنا تیپه‌كه‌م هه‌ڵبژارد، چونكه‌ ئه‌و كات یانه‌كه‌مان له‌دۆخێكی ئابوری زۆر خراپ بووین و نه‌مانتوانی لیۆنێل مێسی بهێلینه‌وه‌، بۆیه‌ به‌بروای خۆم باشترین بژارده‌بوو له‌پێناو یانه‌كه‌.
 له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا جه‌ختیكرده‌وه‌ لیۆ هەمیشە وەک بەشێک لە یانەکەمان دەمێنێتەوە، من ویستم کۆتایییەکی دیکەی هەبێت، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ جیاواز بوو، بۆیه‌ هه‌ڵه‌یه‌ باسی بژارده‌كانی دیكه‌ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها لاپۆرتا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا مێسی یاریزانێکە لە پاریس سانجێرمان، بۆیه‌ پێم باش نیه‌ باسی بكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه‌ سه‌رنجمان له‌سه‌ر بارسێلۆنایه‌، ده‌رباره‌ی پرۆژه‌ی سوپه‌ر لیگ لاپۆرتا روونیكرده‌وه‌، ئەگەر ڕکابەریەکانی تێدا کراوە نەبوایە، نەدەچوومە ناو ئەم پڕۆژەیە، ئێمه‌ دەمانەوێت ناوبژیوان بۆ یانەکان بێت و بۆ یوفا نەبێت، بۆیه‌ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ له‌باربێت له‌سالی دوو هه‌زارو بیست و پێنج خولی سوپەرلیگ دەبێتە واقیع.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.