Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:37

نیشانەكانی شێرپەنجەی كۆلۆن چۆن دەناسرێتەوە؟ ‌

کوردستان TV
100%


هەموو نەخۆشیەك كۆمەلێك نیشانەی هەیە كەگرنگە بناسرێتەوە ، بەهەمان شێوە شێرپەنجەی كۆڵۆن كۆمەلێك نیشانەی هەیە و كەم خوێنی، ئازاری سك، دابەزینی كێش لەپڕ لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوونن بەم نەخۆشیە كەپێویستە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ پشكنین و شیكاریی ، ئەویش بەم شێویە:

1- بوونی خوێن لە پیسایی دا: یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بوونی خوێن لەپیسایی مایەسیری یە، بەڵام نابێت هەروا بەسەرەتایی تێپەرێت پێویستە پزیشكی تایبەت شیكاری بۆ نەخۆشەكە بكات یاخود لەرێگەی هەناوبینی یەوە دەستنیشان بكرێت ئایا ئەمە مایەسیرییەكی ئاساییە یاخود برینێكی شێرپەنجەییە.

2- كەم خوێنی: هەندێك كات كەم خوێنی بە هۆی ئەو برینانەوەیە كە لە كۆلۆن دا هەیە و شاراوەیە نابینرێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان زۆرە.

3- ئازاری ناوسك: لە كاتی بوونی ئازاری بەردەوامی ناوسك پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

4- دابەزینی كێشی لەش: دابەزینی كێش چەند هۆكارێكی تری هەیە لەوانە رێجیم كردن یاخود زیاد دەردانی غودەی دەرەقی، بەڵام دابەزینێكی زۆری كێش و بەبێ‌ بوونی ئەم هۆكارانە واپێویست دەكات سەردانی پزیشك بكرێت.

5- گۆرانكاریی لەكاری ریخۆڵەدا: بوونی گرێ وادەكات چالاكی ریخۆلە تێكبچێت ئەویش وەك قەبزی زۆر یاخود سكچوونی بەردەوام یاخود بوونی غازاتی زۆر و سك ئاوسان كە لە 2 مانگ زیاتر بێت پێویست بەسەردانی پزیشك دەكات.


ژێده‌ر -  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.