Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:24

لە بارەی بیر لێدانەوە فتوایەك دەدرێت

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاو  داوای لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، مەکتبی تەنفیزی کرد کە لەبارەی بیری قاچاغ و خراپی بەکارهێنانی ئاو فتوایەک دەربکرێ،  ئەنجومەنی باڵای فتوا "حوکمی ئیسراف و فێڵکردن لە ئاو و هەڵکەندنی بیری نایاسایی" بڵاو کردەوە کە ئەمە کورتەکەیەتی:
یەکەم، بەپێی دەقەکانی شەریعەت هەموو زێدەڕۆییەک لە بەکارهێنانی ئاودا حەرامە
دووەم، هەڵکەندنی بیری نایاسایی کارێکی نادروستە، هەموو ئەو کەسانەی هاوکار دەبن لە لێدانیدا گوناهبار دەبن، هەروەها پێدان و وەرگرتنی بەرتیلیش بۆی لە گوناهە گەورەکان هەژمار دەکرێ
سێهەم، تەجاوزکردن بۆ سەر پڕۆژەکانی ئاو بە هەموو شێوەکانیەوە دەچێتە خانەی غەشەوە و حەرامە
چوارەم، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە پلانی گونجاو و بە پەلە دابنێن و کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانی ئاوە

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.