Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:45

بەرپرسێكی كوەیتی لە مەراسیمی كردنەوەی جامی كەنداوی عەرەبی دزی لێدەكرێت

گیرفانم بە مووس بڕدراو جزدانەكەم دزرا
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە ،عەبدولعەزیز سەمحان، ئەندامی شاندی كوێتی بەشدار لە پاڵەوانێتی كەنداوی عەرەبی" 25" كەئێستا لە بەسڕە بەڕێوەدەچێت ، لەكاتی مەراسیمی كردنەوەی پاڵەوانییەتییەكە دزی لێدەكرێت .
ناوبراو لە لیدوانێكیدا بۆ میدیای وڵاتەكەی گوتی: گیرفانم بە مووس بڕدراو جزدانەكەم دزرا.
هەروەها گوتی:  میواندارییەكی زۆر ناڕێك بوو بە تایبەت لەشوێنی میوانان و بەرپرسان ، هەر كەسەو بۆ خۆی دەهاتە ژوورەوە لەسەر سكۆ شوێنی بۆخۆی دابین دەكرد ، بۆیە بە ناچاری گەڕاینەوە بۆ هۆتیل ، چونكە هەموو شتێك لە كۆنتڕۆڵ دەرچوو بوو .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.