Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:24

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە به‌ فێڵ زیاتر له‌ 15 ملیۆن دیناری لە كچێك وه‌رگرتبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ 15  ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە كچێك سەندبوو .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌7ى1ى2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت و بەشێك لەپارەكانیش دەستیبەسەردابگیرێت .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌،لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع  لەدایكبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری  دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.