Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:31

یەكەمین ئافرەتی سعوودییە دەبێتە ناوبژیوانی یارییەكانی جامی كەنداوی عەرەبی

کوردستان TV
100%

 یەكێتی تۆپی پێی كەنداو بەشداریكردنی یەكەم ئافرەتی سعوودی ڕاگەیاند كە سەركردایەتی یارییەكانی كەنداو (25) بكات، كە لە بەسرە بە بەشداری 8 تیپ  دوێنێ هەینی دەستیپێكرد.
عەنود ئەسمەری، یەكەم ئافرەتی عەرەبە كە نیشانەی نێودەوڵەتی لە فیفا وەرگرتووە، هەروەها لە پاڵەوانێتی 25ی كەنداودا ئامادە دەبێت.
عەنود دوای ئەوەی بووە یەكەم ئافرەتی سعودی كە نیشانە نێودەوڵەتییەكەی فیفا –ی وەرگرتبێت، هاتە ناو مێژووەوە، بەپێی لیستی (19) ناوبژیوانی سعوودی كە بۆ ساڵی 2023 پەسەندكراون.
عەنود لە كۆتایی ساڵی 2018 بە وۆرك شۆپی بچووك دەستی بە كاری ناوبژیوانی كردووە، هەروەها بە بەشداریكردن لە خولێكی ناوبژیوانی كە لەلایەن فیفا لە دوبەی (2019) ڕێكخرابوو، تواناكانی بەرزكردەوە.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.