ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بەشداری زیاتر لە 40 ملیۆن بەشداربووی خزمەتگوزاری مۆبایل و (20) ملیۆن بەشداربووی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی لە ماوەی ساڵی 2021 ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ژمارەی بەشداربووانی هێڵەكانی مۆبایل بۆ ئەو كۆمپانیایانەی لە عێراق كار دەكەن بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتە (40.7) ملیۆن بەشداربوو، هاوكات چڕی تەلەفۆنی ئەو مۆبایلانە بۆ هەر 100 كەسێك بۆ ساڵی 2021 گەیشتە (98.8) .
هەروەها ژمارەی بەشداربووانی هێڵەكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ مۆبایل بۆ ئەو كۆمپانیایانە كە لە عێراق كاردەكەن گەیشتە (20.3) ملیۆن بەشداربوو بۆ ساڵی 2021.
هێلەكانی مۆبایل لەعێراق و هەرێمی كوردستان 40 ملیۆن و 700 هەزار بەشداربوویان هەبووە
چڕی تەلەفۆنی ئەو مۆبایلانە بۆ هەر 100 كەسێك بۆ ساڵی 2021 گەیشتە (98.8)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.