هونه‌رمه‌ند "كاروان حه‌مید حه‌لاق " له‌ئێستادا،سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌رییه كه تایبه‌ته به كه‌سایه‌تی "عه‌لی عاشق".
كاروان حه‌مید حه‌لاق له لێدوانێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" له ئێستادا سه‌رقاڵی تۆماركردنی به‌رهه‌مێكی نوێیم به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ كه تایبه‌ته به كه‌سایه‌تی عه‌لی عاشق و له رۆژی خۆشه‌ویستی بڵاویده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها ووتی " ئاواز و هۆنراوه‌ی به‌رهه‌مه‌كه خۆم ئاماده‌كردوه ، عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه كاری موزیكی بۆكردووه، هونه‌رمه‌ند بافل سه‌رهه‌نگ كاری تۆماركردنی ڤیدیۆوكلیپی كردوه‌له وڵاتی هۆڵه‌ندا.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كاروان حه‌لاق ووتی" جگه له‌وه‌ی خۆم گۆرانییه‌كه ده‌ڵێم،
بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ر سی كاروانه‌كه یه‌ك ده‌گرن بو كارێكی هونه‌ری بۆ علی عاشق كه‌بریتین له
هونه‌رمه‌ند كاروان باڵبان". ، ،هونه‌رمه‌ند كاروان نای ، كاروان حه‌مید حه‌لاق
هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌میدحه‌لاق، له ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا،خۆی رۆڵی كه‌سایه‌تی عه‌لی عاشقیش ده‌بینێت.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سایه‌تییه بۆ كارێكی هونه‌ریی هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق ووتی "ئه‌م بیرۆكه‌م به باش زانی و پێم وایه به‌و جۆره كاره‌كه‌م زوو ده‌كه‌وێته ناو خه‌ڵكه‌وه، چونكه هه‌ر هونه‌رمه‌نده تموحی خۆی هه‌یه".
عه‌لی عاشق كه‌سایه‌تی دیار بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی گه‌نجیدا خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێنه‌دراوه، بڕیاریداوه به ته‌نها بژی و ماوه‌ی 60 ساڵ زیاتر له خانوویه‌كدا، له نێو تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌ته‌نها ده‌ژیا، ناوبراو له ساڵی 2020 كۆچی دوایی كردووه. ئا- كامران
هونه‌رمه‌ند "كاروان حه‌لاق"به‌رهه‌مێكی نوێی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی "عه‌لی عاشق" بڵاوده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.