Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:51

ڤیدیۆ..هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌مه‌ریكی په‌یكه‌ری "ژینا ئه‌مینی" دروست كرد

کوردستان TV
100%

چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی جیهانی له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ پاڵپشتی خۆیان به‌ خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.

پائۆلا سلەیتەر، یه‌كێكه‌ له‌ پەیکەرتاشه‌ بەناوبانگه‌كانی وڵاتی ئەمریکی، له‌م دواییه‌دا بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی گەلانی ئێران، پەیکەری ژینا ئەمینی بە ناوی "فریشتەی ئازادی" دروست کرد.
شایانی باسه‌ پێشتریش هونه‌رمه‌ند پائۆلا سلەیتەر، لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٨٨، سێ پەیکەریی "فریشتەی ئێران"، " فریشتەی ئازادی" و "سوهراب: شەڕڤانی ئازادیخواز"ی دروست کردبوو.
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای سێ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە ڕۆژی 16-09-2022 لە نەخۆشخانەی کەسرای تاران گیانی لەدەست داوە.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.