مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس بڵاوكردهوه.
دهقی پهیام:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا بە ڕێز و پێزانینەوە لە ڕۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2023/1/7
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.