سەرۆک بارزانی پەیامێکی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاسی کاکەییەکان بڵاو کردەوە و پیرۆزبایی ئاراستەکردن و ڕایگەیاند، لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامەکەی ڕایگەیاند: هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بکەنەوە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی قەوڵتاس:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یاران (جەژنی قەوڵتاس)ـی كاكەییەكان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشك و برایانی كاكەیی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم.
هیوادارم خوشک و برا کاکەییەکان و هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان هەمیشە بۆنە و جەژنەكانیان لە سایەی ئاسوودەیی و ئارامی و دوور لە ناخۆشی و نەهامەتیدا بکەنەوە.
لەو بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
بمێنن لە خێر و خۆشیدا.
مەسعود بارزانی
7ـی کانوونی دووەمی 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.