Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:43

وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی 09ـی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادە دەکرێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی جەژنی سەری ساڵی زایینی و کریسمس و ڕۆژەکانی پشوو بەم بۆنەیەوە، دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دواکەوت.

ڕاشیگەیاند: بۆیە لە ڕۆژی 09ـی 01ـی 2023 دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش داوە کە مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بوودجەی بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دابین دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.