Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:34

هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

كه‌مێك پێش ئێستا هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی ناسراوی کورد و شاری کۆیە، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 07ـی 01ـی 2023 گوشاد کەمال هونەرمەندی ناسراوی کورد و شاری کۆیە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

هونه‌رمه‌ند گوشاد کەمال له‌ شاری كۆیه‌ له‌دایكبووه‌، ئەندامێكی كارای تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە بوو، لە سەرەتای ساڵانی 1970 هەر زوو بە دەنگە خۆشەکەی و گۆرانییە بەچێژەکانی وەکو (هەلاو هەلاوە گوڵێ و گۆرانی پاوانەکانی و گۆرانی تەماشای خاڵی سەر ڕوومەتی کەو، هەروەها گۆرانی بەخێر بێیتەوە) له‌نێو گۆڕەپانی هونه‌ری گۆرانی كوردی ناسرا.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک ده‌بێت هونه‌رمه‌ند گوشاد كه‌مال تووشی نه‌خۆشی ببوو ئه‌مڕۆ له‌ شاری كۆیه‌ كۆچی دوایی كرد.

 

ئامادەکردنی: کامەران حاجی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.