Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:46

ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بۆ ساڵی 2023 بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

پێگەیەکی سەربازی جیهانی ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهانی بڵاو کردۆتەوە و ئەمریکا پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە و ڕووسیاش بە پلەی دووەم دێت، هەروەها وڵاتی میسڕ پێشەنگی وڵاتە عەرەبییەکانی لەو ڕیزبەندییەدا گرتووە.

بەپێی پۆلێنکردنی پێگەی Global fire power ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2023 لە پلەی یەکەمی بەهێزترین سوپاکانی جیهاندایە، لەدوای ئەویش ڕووسیا دێت، دواتر چین لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندییەکە هاتووە، وڵاتی میسڕـیش پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و  14ـەمی ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهانی گرتووە.

وڵاتانی سعوودییە، جەزائیر و عێراق لەدوای میسڕ لە ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهانیی عەرەبی دێن.

عێراق سەرەڕای ئەوەی لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی جیهانیی عەرەبی هاتووە، ڕیزبەندی 45 بەهێزترین سوپاکانی جیهانی لە کۆی 145 وڵات گرتووە.

پێگەی Global fire power بۆ ئەم پۆلێنکردنە زیاتر لە 50 مەرج ڕەچاو دەکات، گرنگترینیان سەربازی، دارایی، لۆجیستی و ژمارەیەک مەرجی دیکەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.