میدیاكانی چین بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە هەرێمی جیانگشی ڕۆژهەڵاتی چین 17 كەس گیانیان لەدەستدا و 22 كەسیش برینداربوون.
ئێستگەی ویلایەتی سی سی تی ڤی لە زاری دەسەڵاتدارانی ناوخۆییەوە بڵاویكردەوە، لە ڕووداوەكەدا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە و 22 كەسیش برینداربوون. ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری ڕووداوەكە.
دواتر پۆلیسی هاتوچۆی شاری نانچانگ ڕاوێژكارییەكی بۆ شۆفێران بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ناوچەكە "كەشوهەوای تەمومژاوی" بەخۆیەوە دەبینێت و بینین خراپە، ئەمەش بە ئاسانی دەبێتە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ
چین.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا 17 كەس گیانیان لەدەستدا و 22 كەسیش برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.