Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:12

یانەی پاریس سانجێرمان كۆچی دوایی مبامی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی كۆچی دوایی یاریزانی پێشووی كامیرۆنی مۆدێست مبامێی لە تەمەنی 40 ساڵیدا ڕاگەیاند.
پاریس سانجێرمان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: مۆدیست مبامی لە تەمەنی 40 ساڵیدا دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، كۆچی دوایی كرد، پاریس سان جێرمانیش سەرەخۆشی لە خانەوادەكەی و هاندەرانی دەكات.
مۆدێست مبامی بەرگری لە چەندین یانەی فەرەنسی كرد، لەوانە پاریس سانجێرمان و ئۆڵۆمپیك دی مارسیلیا و لە ساڵانی 2004 و 2006 لەگەڵ هەڵبژاردەی پاریس نازناوی جامی فەرەنسای بەدەستهێنا.
یاریزانە كامیرۆنییەكە ئەزموونی لە چەندین خولدا هەبووە، وەك یانەكانی ئیسپانی و چینی و سعودی، پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 واز لە یاریكردن بهێنێت دوای ماوەیەكی كورت لەگەڵ یانەی لۆهاڤری فەرەنسی.
مۆدێست مبامێ لە 37 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی كامیرۆن 3 گۆڵی تۆماركرد، هەروەها بەشێك بوو لەو تیپەی كە لە ئۆڵۆمپیادی سیدنی ساڵی 2000 خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.