جەستەی مرۆڤ بەشێوەیەكە بۆ هەموو نەخۆشیەك چەند نیشانەیەك دەردەخات و لەوە ئاگادارمان دەكاتەوە ژیانمان لەمەترسیدایە و دەبێت خۆمان ڕێكبخەینەوە و بۆ تووشبوون بەجەڵتەش بەهەمان شێوەیە.
لەوبارەیەوە د.سیروان حەمە شەریف پسپۆڕی نەشتەگەری گشتی دەلێت خۆپاراستن باشترین چارەسەرە و ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام ئاگامان لە تەندروستیمان بێت دەتوانین خۆمان لە مەترسیدارترین نەخۆشیەكان بپارێزین.
بەپێی ووتەی ئەو پزیشكە پسپۆڕە مانگێك پێش ئەوەی جەڵتە رووبدات جەستە بەكۆمەلێك نیشانە ئاگادارمان دەكاتەوە، ئەوانیش:
1- هیلاكبوونی زۆر: یەكێك لەنیشانە دیارەكانی هیلاكبوونی دڵ ئەوەیە كەسەكە كارە ئاسانەكانی ڕۆژانەی بۆ ئەنجام نادرێت و بەزویی هیلاك دەبێت ، بەزۆری ئەم دیاردەیە لەخانماندا دەردەكەوێت.
2- ئازاری سك: ئازاری سك و هەڵئاوسان و هەستكردن بەتێكچونی سك یەكێكی ترە لە نیشانە دیارەكانی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و لەژنان و پیاواندا دەردەكەوێت.
3- تێكچوونی خەو: تێكچوونی كاتەكانی خەو و كەم خەویی و زوو هەڵسان لەكاتی خەو لەبەیانیان یەكێكی ترە لەنیشانەكان.
4- هەناسە توندی و كورتی هەناسەدان: هەناسە توندی و كورتی لەكاتی هەناسەدان یەكێكی دیكەیە لەنیشانەكان و لەماوەی شەش مانگدا دەردەكەوێت و هەست دەكرێت هەوای پێویست ناچێتە ناو جەستە و دەبێت زۆر ئاگاداربین.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.