Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:27

چۆن چەرەزات بەشێوەیەكی تەندروست و بەتام هەڵدەبژێریت؟

کوردستان TV
100%

چەرەزات ناوبانگێكی بەرفراوانی لە نێو خەڵكدا پەیدا كردووە، بەو پێیەی وەك "خۆراكی سوكی تەندروست" سەیر دەكرێت كە نابێتە هۆی قەڵەوی، لە هەمان كاتدا كۆمەڵێك مادەی خۆراكی بەسوودیان تێدایە و دەتوانن بۆ ماوەیەكی كاتی جێگەی ژەمێكی تەواو بگرێتەوە و هەست بە تێربوون بكەن.
بەهای خۆراكی..
ئەو چەرەزاتانەی كە كاربۆهیدراتیان كەمە، سەرچاوەیەكی زۆر باشی چەوری سوودبەخشە و چەندین توخمە كانزایی و خۆراكییان هەیە.
شێوازی هەڵبژاردن..
بۆ ئەوەی مرۆڤ ئەو ماددە خۆراكیانەی لە " چەرەزات "دا هەیە بە شێوەیەكی تەندروست و دروست بەدەست بهێنێت، دەبێت ئەمانە بن:
1- كاڵ: واتە سروشتی وەك چۆن چێنراوە، بەبێ سووركردنەوە، ئەگەریش برژێنراون، ئەوا پێویستە برژاندنەكە بە زەیتی تەندروست و بێ هایدرۆجین بێت ،چونكە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی ئۆكساندنی چەورییەكانی ناوەوە.
2-ئۆرگانیك: بەركەوتەی قڕكەر و ماددە كیمیاییەكان و پێوانەی دەستكرد و پیسكەرەكان نەبێت.
3- دەستكاری بۆ ماوەیی نەكرابێ.
4- دوور لە تام و بۆیاخ و مادەی پارێزەربێت.
5- “چەرەزات” هەیە كە باشترە لە ئاودا تەڕ بكرێت، وەك “بادەم” و “بندق.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.