Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 09:22

له‌جامی كه‌نداودا به‌حرێن له‌ ئیماراتی برده‌وه‌و قه‌ته‌ریش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كوێت به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌میانی ركابه‌ریه‌كانی بیست و پێنجه‌مین پاله‌وانێتی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و له‌ یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی دووه‌م ، هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن و ئیمارات له‌سه‌ر یاریگای مینای شاری به‌سره‌ روبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه و له‌ ئه‌نجامدا هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا .
له‌ گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ هه‌ولی تۆمار كردنی گۆلیان دا به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وله‌كان بێ ئاكام بوون و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات .
له‌ گێمی دووه‌میش هه‌وله‌كانی هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌رده‌وامی هه‌بوو له‌ خوله‌كی شه‌ست كه‌میل حه‌سسان گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی هه‌لبژارده‌ی به‌حرێن تۆمار كرد ، له‌ خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت جاسم ئه‌حمه‌د سوور پۆشه‌كانی به‌حرێنی كرده‌ خاوه‌نی گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه‌ هه‌لبژارده‌كه‌ی ،له‌ دووه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریدا سباستیان تاجلیابۆ گۆلێكی بۆ ئیمارات تۆمار كردو جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه‌ و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و به‌حرێن یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خالی پاله‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .
    


له‌یاری دووه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م و له‌سه‌ر یاریگای مینای شاری به‌سره‌ هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هه‌لبژارده‌ی كوێتی برده‌وه‌.
له‌ گه‌ل ده‌ستپێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده ده‌ستیان به‌ هێرش بردن كرد بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ، له‌ خوله‌كی بیست و سێ عه‌مر و عه‌بدولفه‌تاح گۆلی یه‌كه‌می له‌ سوودی هه‌لبژارده‌ی قه‌ته‌ر تۆمار كرد، به‌ر له‌ ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌ حه‌وت خوله‌ك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ قه‌ته‌ر هه‌ژمار كردو ئه‌حمه‌د عه‌لائه‌دین به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كردو قه‌ته‌ری كرده‌ خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و نیوه‌ی یه‌كه‌میش به‌م دوو گۆله‌ ته‌واو بوو.
 له‌ نیوه‌ی دووه‌میش ئه‌نجامی یاری گۆرانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه‌ نه‌بینی و قه‌ته‌ر یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی به‌ده‌ست هێناو پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی دووه‌می وه‌رگرت . هه‌لبژارده‌ی كوێتیش له‌ پله‌ی چواره‌م و كۆتایی كۆمه‌له‌ی دێت .
   


          

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.