كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان راگەیەنرا كە بەم شێوەیە ..
ئەمڕۆ یەك شەممە 8 – 1 - 2023
كەش/ ئاسمان هەوری دەبێت بە درێژای كاتەكان لەگەڵ دروست بوونی تەم لە هەندێ ناوچە , باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاكان بەشێوەی نمە باران بەردەوامی دەبێت .سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی هەڵەبجە ئاستی دابارینی زیاترە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر لووتكەی زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەوایەكی سارد شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە تا كاتەكانی شەو درەنگ بەفر بارینی پچڕ پچڕ دەبێت .
خێرای با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكوور دەبێت .
پلەكانی گەرما / نزم دەبیتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی .
مەودای بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) كم دەبێت لە كاتی دروست بوونی تەم بۆ كەمتر لە 2 كم .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 9 – 1 - 2023
كەش/ئاسمان هەوری دەبێت هەندێ كات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك ئەگەری نمە بارانی دەبێت , لەگەڵ بەفر بارین لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان . سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاستی دابارین زیاترە .لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت .
ئەگەری دروست بوونی تەم لە سەر بەشێك لە ناوچەكان هەیە
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ .
خێرای با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 15 ) كم/ك .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
دهۆك : 11 پلەی سیلیزی
كەركوك : 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی
سۆران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 08- 01- 2023
كەشناسی: شەپۆڵێكی بەفر بارین زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.