له میانی گه‌ری حه‌ڤده‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم له‌شاری تۆرینۆ میوانداری یانه‌ی ئۆدینیزی كرد‌و به زه‌حمه‌ت و به گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا .
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل كۆتایی پێ هات هه‌رچه‌نده چه‌ند هه‌لێكی گۆل تۆمار كردن بۆ یاریزانانی هه‌ردوو یانه دروست بوو ، له گێمی دووه‌م یاریزانانی یۆڤنتۆس چه‌ندین هه‌لی ئاسانی گۆل تۆمار كردنیان له‌ده‌ستدا تا له دوا ساتی یاری و له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش دانیللۆی به‌رازیلی تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یۆڤنتۆس یازدهمیت بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌م بۆ سی و حه‌وت خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ئۆدینیزیش تووشی چواره‌م دۆراندن هات و به بیست و پینج خال له پله‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه .
له‌یاریه‌كی دیكه‌ی گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتالیا یانه‌ی ئینته‌ر میلان بووه میوانی یانه‌ی مۆنزاو هه‌ردوو یانه‌ش به تۆمار كردنی دوو گۆل بۆههرلایهكیان یه‌كسان بوون .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای یۆ پاوه‌ر ستادیۆم به‌رێوه چوو ،له خوله‌كی ده ماتیۆ دارمان به تۆمار كردنی گۆلێك ئینته‌رمیلانی له‌یاریه‌كه پێشخست ، به‌لام ته‌نها دوای یه‌ك خولهك پاتریك كیۆریا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌سوودی مۆنزا یه‌كسان كرده‌وه .
ده خولهك دواتر لاوتارۆ مارتێنێز گۆلی دووه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و ئینته‌رمیلانی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست ، له گێمی دووه‌میش هه‌وله‌كانی هه‌ردوو یانه بۆ گۆرینی ئه‌نجامی یاری درێژه‌ی هه‌بوو .
له كاتی زیادكراوی یاری دینزل دۆمڤریس به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له سوودی خاوه‌ن مال یه‌كسان كرده‌وه به‌مه‌ش ئینته‌ر میلان دوو خالی گرینگی له‌ده‌ستداو تووشی یه‌كه‌م یه‌كسان بوون هات و به سی و چوار خال دابه‌زی بۆ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی ، یانه‌ی مۆنزاش سێیه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و خاوه‌نی هه‌ژده خاله‌و له‌پله‌ی سێزده‌می ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.