Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:18

له‌جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌ڕا لێڤه‌رپۆل و وۆلڤه‌رهامبتۆن یه‌كسانبوون

کوردستان TV
100%


 
له‌ قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌راو له‌سه‌ر یاریگای ئانفێلد یانه‌ی لێڤه‌رپۆل میوانداری یانه‌ی وۆلڤه‌رهامبتۆنی كردو یاریش به‌ یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌ تۆمار كردنی دوو گۆل بۆ هه‌ریییكیان كۆتایی هات .
له‌ ناوه‌راستی گێمی یه‌كه‌م گۆنزالۆ لۆگیدیس میوانه‌كانی به‌ گۆلێك پێشخست ، له‌ دوا ساتی نیوه‌ی یه‌كه‌م داروین نۆنێز ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی لێڤه‌رپۆل یه‌كسان كرده‌وه‌ . له‌گه‌ل ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاو دوو مجمد سه‌لاح گۆلی دووه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كردو لێڤڤه‌رپۆلی له‌ یاریه‌كه‌ پێشخست .
 ده‌ خوله‌ك دواتر هوانگ هی تشان گۆلی دووه‌می بۆ وۆلڤه‌رهامبتۆن تۆمار كردو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كدره‌وه‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و بۆ یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی داهاتووی جامه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ یاری دووه‌می نێوانیان له‌سه‌ر یاریگای وۆلڤه‌رهامبتۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.