Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:23

دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەر كوژران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، كوژرانی دوو بازرگانی ماددەی ھۆشبەری لە بەغدای پایتەخت و پارێزگای موسەننا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزە ئەمنییەكان، ئۆپەراسیۆنێكیان بە ئامانجی دەستگیركردنی بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی ئەمین لە بەغدای پایتەخت ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، بازرگانە ماددە ھۆشبەرەكە كوژراوە، ھەروەھا دەست بەسەر یەك كیلۆ و 330 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گیراوە.
ھەروەھا باسی لەوەش كردووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی ھێزە ئەمنییەكاندا لە پارێزگای موسەننا، بازرگانێكی ماددەی ھۆشبەر كوژراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.