Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:34

لەساڵی رابردوودا فرۆشی كۆمپانیای تۆیۆتا بە رێژەی سەدا 12،4 دابەزیوە

کوردستان TV
100%

لە ساڵی 2022دا، فرۆشی ئۆتۆمبێلی نوێ لە ناوخۆی ژاپۆندا بە بەراورد بە ساڵی پێشتری سەدا 5،6 كەمی كردووە.
بەپێی داتاكانی فرۆشی ئۆتۆمبێلی یەكێتیی فرۆشیارانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆن (JADA) لە ساڵی 2022دا، لە سەرانسەری ژاپۆن تێكڕا چوار ملیۆن و 201 هەزار و 321 ئۆتۆمبێل فرۆشراوە.
ئەم رێژەیە لە 45 ساڵی رابردوودا، نزمترین ئاستی فرۆشی ئۆتۆمبێل بووە.
بەو شێوەیەش فرۆشی ئۆتۆمبێل لە ساڵی 2022دا، بە بەراورد بە ساڵی پێشتر سەدا 5،6 كەمی كردووە.
یەكێك لە هۆكارەكانی دابەزینی رێژەی فرۆش، كێشەی دابینكردنی پارچەی ئۆتۆمبێلەكان بووە كە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە سەریهەڵدابوو.
ساڵی رابردوو، كۆمپانیای تۆیۆتا بە رێژەی سەدا 12،4 فرۆشی دابەزیوە و یەك ملیۆن و 217 هەزار و 128 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، نیسان بە رێژەی سەدا 0،8 فرۆشی دابەزیوە و 272 هەزار و 20 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و هۆندا بە رێژەی سەدا 1،9 فرۆشی دابەزیوە و 269 هەزار و 34 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.
لەلایەكی دیكەوە كۆمپانیای میتسوبیشی رێژەی فرۆشی سەدا 42،4 بەرزبووەتەوە و 49 هەزار و 178 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، بەرهەمهێنەرانی ژاپۆن سیزوكی و مازدا رێژەی فرۆشیان لە ناوخۆی وڵاتدا زیادی كردووە.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.