Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:34

ڤیدیۆ.. چیاكانی مەككە دوای باران بارین 

کوردستان TV
100%

دوای ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ئەم دواییە، چالاكوانان لە سۆشیال میدیا ڤیدیۆ و وێنەی چیاكانی میرنشینی مەككە لە شانشینی سعودیە و ئەو سەوزاییەی كە داپۆشیبوو بڵاوكردەوە .
هەروەها میرنشینی مەككە كلیپێكی ڤیدیۆیی لە تویتێكدا لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی، "تویتەر" بڵاوكردەوە، لەگەڵ كۆمێنتێكدا كە تیایدا نووسیویەتی: چیاكانی مەككە بە سەوزایی داپۆشراون .
هەروەها وەزارەتی ژینگە و ئاو و كشتوكاڵی سعودیە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ڕاپۆرتێكی بۆ چاودێریكردنی بڕی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكانی شانشینی سعودیە بڵاوكردەوە و رایگەیاند: رێژەیەكی زۆری باران بارین لە زۆربەی ناوچەكان تۆماكراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.