ئیلۆن ماسك، خاوەنكارێكی ئەمریكی، یەكشەممە دۆخی ئەمڕۆ ئۆكراینا ی بە شەڕەكانی جەنگی جیهانی یەكەم چواند.
خاوەنی پلاتفۆرمی بەناوبانگی "تویتەر" دووپاتی كردەوە كە تانكەكان بوونەتە تەڵەی مەرگ لە هەلومەرجی شەڕ لە ئۆكراینا ، كە هیچ لایەنێك باڵادەستی ئاسمانی نییە و هەردوولا پشت بە كردەی پیادە و تۆپخانە دەبەستن. ئەم دۆخەش ڕووداوەكانی جەنگی جیهانی یەكەمی بیردەخاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكانی ئەم دواییە، ئەمریكا بڕیاریدا ئۆتۆمبێلی شەڕكەری "برادلی" بگوازێتەوە بۆ ئۆكراینا.
هەروەها ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلی شەڕكەری پیادەی ماردەر بۆ كیێڤ دابین دەكات و فەرەنسا تانكی تایەی AMX-10RC دەنێرێت.
دۆخی ئۆكراینا بە جەنگی جیهانی یەكەم دەچێت ؟!
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.