Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:49

چۆن ڕووبەڕووی مەترسی شاراوەی چەوری نێو جەستەت دەبیتەوە؟

کوردستان TV
100%

كەڵەكەبوونی چەوری لە جەستەدا كێشەیەكی سەرەكییە بۆ زۆر كەس، كە هەوڵدەدەن ڕێژەكەی كەم بكەنەوە بۆ ئەوەی ڕوخسارێكی نایاب بەدەستبهێنن.
هەرچەندە ئەو چەوریانەی پەیوەستن بە زیادبوونی كێشەوە دیارە و كاردانەوەی نەرێنی لەسەر تەندروستی ئاسانە بۆ دەستنیشانكردن، بەڵام جۆرێك لە چەوری هەیە كە بە "دوژمنی بێدەنگ و شاراوە"ی مرۆڤ دادەنرێت، بەو پێیەی هێرش دەكاتە سەر جەستە و ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ژیانی مرۆڤ دەكات، لەگەڵ ئەگەری دەركەوتنی هیچ نیشانەیەك.
ئێمە لێرەدا باس لە چەورییەكانی خوێن دەكەین، كە ئەگەر تێپەڕێنرێت، دەگۆڕێت بۆ "بكوژێكی شاراوە.
نەخۆشی بۆماوەیی یان بەدەست هێنراو..
هەر لەو پێوەندییەدا عاسم عەراجی سەرۆكی پێشووی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی لوبنان لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ سكای نیوز عەرەبی كۆمەڵێك خاڵ ڕوون دەكاتەوە؛
زاراوەی زیادبوونی چەوری خوێن ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ یان سێ گلیسیرید لە خوێندا.
ئەم چەوریانە لەناو خوێنبەرەكاندا كۆدەبنەوە، تا ئەو ڕادەیەی كە ڕەنگە نزیكە بەتەواوی ڕێگرییان لێبكەن، ئەمەش ڕێگری دەكات لە ڕۆیشتنی خوێن، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكات.
هەموو خوێنبەرەكانی لەش بە خوێنبەرەكانی سەر و مێشك و پێیەوە دەتوانن كاریگەری بەرزی چەوری خوێنیان هەبێت.
هۆكارەكانی چین؟
ئەم كێشە تەندروستییە لەوانەیە بەهۆی هۆكارێكی بۆماوەیی یان بەدەست هێنراوەوە بێت، لە ڕێجیمێكی دەوڵەمەند بە چەوری و زەیتی تێر و خۆراكە چەورەكانەوە.
بەگوتەی عەراجی،هەركەسێك لەڕووی بۆماوەییەوە نەخۆشییەكەی هەبێت، چارەسەرەكەی قورسترە لەوانی تر، لەوانەیە لە قۆناغێكی سەرەتاییدا تووشی جەڵتەی دڵ ببێت، 
هەروەها  لانە فەید پسپۆڕی خۆراك، دووپاتی دەكاتەوە كە زۆرجار لە ئەنجامی شێوازی ژیانی ناتەندروستەوە دروست دەبێت، جا لەڕووی كوالێتی خۆراكەوە بێت یان لەڕووی نەبوونی جوڵە.
هاوكات عەراجی، پزیشكی پسپۆڕی دڵ، ڕوونیدەكاتەوە، "كێشەكە لەوەدایە كە ئەو كەسەی بەدەست ڕێژەیەكی بەرزی چەوری لە خوێندا دەناڵێنێت، ڕەنگە نیشانەی ئاگاداركردنەوە یان نیشانە سەرنجڕاكێشەكانی نیشان نەدات، بەتایبەتی لە قۆناغی سەرەتاییدا".
لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: زۆربەی خەڵك درك بەوە ناكەن كە بەدەست ئەم كێشە تەندروستییەوە دەناڵێنن، كە بە بێدەنگی لە جەستەیاندا خەریكی خۆدزینەوەن، هەربۆیە پێویستی بە ئەنجامدانی پشكنینی خوێنی وەرزی هەیە بۆ پشكنینی ئاستی چەوری و چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئەگەر هەبوو، جا چ لە ڕێگەی دەرمانەوە بێت، یان لە ڕێگەی وەرزشكردن و خۆراكەوە بێت.
چارەسەرەكان..
فەید لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "سكای نیوز عەرەبی" ڕوونی كردەوە كە بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری لە خوێندا ڕەنگە لە ئەنجامی "نەخۆشییە بۆماوەییەكانیشەوە بێت كە دەبنە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆر كۆلیسترۆڵ لە جگەرەوە، یان كەمبوونەوەی توانای لەش بۆ ڕزگاربوون لە كۆلیسترۆڵی زیانبەخش.
لەم بارەیەوە كۆمەڵێك خاڵی گرنگی ڕوونكردەوە:
چارەسەری بەرزی چەوری خوێن بەپێی هۆكارەكانی دەگۆڕێت، ئەمەش لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دیاری دەكرێت، ئەویش دەبینێت ئایا پێویستی بە دەرمان هەیە یان خۆراكی تەندروست و هەندێك وەرزش دەكرێت بەس بێت.
كەمكردنەوەی ئاستی چەوری لە خوێندا لە ڕێگەی خۆراكی تەندروستەوە، پێویستی بە دووركەوتنەوە هەیە لە هەموو شتێك كە پەیوەندی بە گۆشتی چەور و زەیتی هایدرۆجین و قەڵەوی و خواردنی سوركراوە و شەكرە زیادكراوەكانەوە هەیە.
پێویستە بە بەردەوامی وەرزش بكەیت، سەوزە و میوەی تازە و دانەوێڵەی تەواو، بەرهەمەكانی سۆیا، ماسی بێ پاكەت، دۆشاوی شۆفان و خۆراكی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ بخۆیت.
هەروەها دەڵێت:لەش كالۆری زیادە دەگۆڕێت بۆ ترایگلیسیرید، ڕێژەی بەرزی ئەو ڕێژەیە پەیوەندی بە زیادبوونی چەوری لە خوێندا هەیە، ئەمەش مرۆڤ دەخاتە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.