Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

لە كوردستانی توركیا تەمێكی چڕ پارێزگای دیاربەكری گرتەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای دیاربەكر، بەهۆی تەمی چڕەوە مەودای بینین كەمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوندی هۆشداری و پێشبینی كەشناسیی دیاربەكری وەرگرتووە، پێشبینی دەكات ئەو تەمەی لە شەوی رابردووەوە دیاربەكری گرتووەتەوە و لە بەیانیدا چڕتر بووەتەوە، تا نیوەڕۆ كاریگەریی بەردەوام بێت.
پێشبینی دەكرێت تەمەكە لە دەمەو ئێوارە، سەرلەنوێ دەست پێ بكاتەوە و تاوەكو سبەی نیوەڕۆ كاریگەر بێت.
تەمەكە، مەودای بینینی كەم كردەوە و بەو هۆیەشەوە بەشێك لە گەشتە ئاسمانییەكان، كۆسپیان بۆ دروست بوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.