فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه، له بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كی دا راگه‌یاند: كوپه‌یه‌كی سه‌رده‌می ساسانییه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وارو كه‌له پووری كۆیه ده‌ڵێت: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌مان له‌لایه‌ن به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژهه‌لاتی هه‌ولێر-كۆیه، كه له یه‌كێك له گونده‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه له‌كاتی جووتكاری كوپێك به‌ده‌ركه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : به‌شی پشكنینی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه سه‌ردانی شوێنی دیاری كراویان كرد و ده‌ركه‌وت ده‌كه‌وێته پێگه‌یه‌كی شوێنه‌واری كه پێشتر له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ناوبراو تۆمار كراوه، له‌به‌رواری ٣-١-٢٠٢٣، لیژنه‌ی پشكنین له‌فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری كۆیه كاره‌كانی ده‌رهێنانی كوپهڵكهی ده‌ست پێكرد له ٧:٣٠ به‌یانی تاكو ٢:٣٠ پاش نیوه‌ڕۆ خایاند و به‌سه‌لامه‌تی كوپه‌ڵه‌كه ده‌رهێندرا.
به‌پێ ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌م پارچه شوێنه‌واره كه كوپهلهیهكی قه‌باره گه‌وره‌ی خه‌زنكردنی دانه‌وێڵه‌یه
( كوپه‌كه به‌رزی ٨٠سم، تیره‌ی ٧٠سم، تیره‌ی ده‌رچه ٢٥سم)ه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می ساسانییه‌كان (٢٢٤-٦٣٦) زاینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور سوپاس پێ‌زانین ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسایشی سنوری گونده‌كه و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌كات هیوادارین نموونه‌یان زۆربێت.
ئا- كامران
كۆیه... كوپه‌یه‌كی سه‌رده‌می ساسانییه‌كان دۆزرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.