Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:33

كۆڕۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێكاری نوێی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ وڵاتی چین، ڕێكاری نوێی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ ده‌گرێته‌به‌ر و به‌گوێره‌ی ڕێكاره‌ نوێیه‌كه‌ش هه‌ر كه‌سێك له‌ وڵاتی چین بێته‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ڵگه‌ی پشكنینی كۆڕنای پێ بێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌باره‌ی بڕیاره‌ نوێیه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا ڕایگه‌یاند: ڕێکاری نوێ لە هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19  لە وڵاتی چین ده‌گیرێته‌به‌ر.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: بەهۆی ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەری هەڵداوە، وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دا بە گرتنەبەری ڕێکارێکی نوێی خۆپارێزی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا.

بڕیاره‌ نوێیه‌كه واژووی د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره‌ و‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی ته‌ندروستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خۆپارێزی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتی چین‌ دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ بڕیاره‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ تێڕوانینی سه‌رهه‌ڵدانی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (كۆڤید – 19) له‌ كۆماری چینی میلـلی و به‌ پشتبه‌ستن به‌ ڕاپۆرته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان ڕێكاری خۆپارێزییان گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاتی چین دێنه‌ وڵاته‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: داواكردنی به‌ڵگه‌ی پشكنینی كۆڕۆنا (PCR) كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی (Negative) بێت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كۆماری چینی میلـلی دێن له‌ ماوه‌ی (72) كاتژمێر پێش هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی 15/1/2023 ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.