Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:27

سەرۆکی حکوومەت بڕیاری دامەزراندنی توێژێکی دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر دامەزراندنی ئەو کەسانەی لە خانەکانی بێسەرپەرشت تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دامەزراندنی ئەو کوڕ و کچانەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو 18 ساڵ بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.

هاوکات لە نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە دامەزراندنی ئەو کەسانە هاتووە کە "خەرجکردنی مووچەکانیان بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019 دەبێت، بە مەرجێک لە ھیچ دامودەزگەیەکی حکوومەت مووچەی دیکەی نەبێت."

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە جێبەجێ دەکرێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی کردۆتەوە کە ئەم دامەزراندنە بەردەوام دەبێت.

 

دەقی نووسراوەکەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.