Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 17:39

له‌ سلێمانی به‌ چوار كه‌س هاووڵاتییه‌ك له‌نێو هۆتێل ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چوار تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە هاووڵاتییەكیان له‌نێو هۆتێلێك دەستبەسەر كردبوو .

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار کرد لە چەند تۆمەتبارێك بەوەی كە لە هۆتێلێكدا دەستبەسەریان كردووە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان دەست پێ كرد و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە بەڕێوەبەر و كارمەندانی یەكێك لە هۆتێلەكانی ناو شاری سلێمانین.

ڕاشیگه‌یاند: لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەرده‌وام بوو سەرەنجام دەركەوت كە ئەو تۆمەتبارانە بێ‌ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆماركردنی سكاڵا، هەستاون سكاڵاكاریان دەستبەسەر كردووە بە هۆكاری نەدانی پارەی کرێی مانەوەیان لە هۆتێلەكە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئێستادا هه‌رچوار تۆمەتبار (ا ه، س ك، ع ن و، س ع) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پێشتریش هاووڵاتی تریان لەناو هۆتێلەكە دەستبەسەر كردووە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.