Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:34

بانکی ناوەندی لەبارەی دراوی بیانیی نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتەکان دەکات

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 08ـی 01ـی 2023 سەبارەت بە مامەڵەکردن و فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانیی و حەواڵەکردنی بۆ دەرەوەی وڵات نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکان کرد.

لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندی عێراق کە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی عێراقی کردووە، هاتووە " بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ خستنەگەڕی پێگەی ئەلیکترۆنی بۆ حەواڵەکردنی دراو بۆ دەرەوەی وڵات لە سەرەتای ئەمساڵەوە، پێشوازی لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان دەکات بۆ دابینکردنی دارایی، مامەڵە و گرێبەستەکانتان لەگەڵ دەرەوەی وڵات بە دراوی بیانی و بە نرخی فەرمی."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە داواکارییەکانتان بۆ ئەو بانکانەی کە هەژمارەکانتان تێیدا دەکەنەوە بنێرن، بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی ڕێکارەکان ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.