Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 17:34

بڕیاری 5 ساڵ به‌ندكردن بۆ كچی سه‌رۆكی پێشووی ئێران ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێرانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری به‌ندكردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی له‌سه‌ر فائیزه‌ی كچی سه‌رۆكی پێشووی وڵات هاشمی ڕه‌فسنجانی ده‌ركرد به‌ تۆمه‌تی هاندانی ئاژاوه‌گێڕی و تێكدانی ئاسایشی وڵات.

فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی فائیزه‌ ڕه‌فسنجانی له‌ میدیاكانی ئێرانی بڵاوكرایه‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ناوبراو پاڵپشتی توندوتیژی و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێرانی كردووه‌.

فائیزه‌ ڕه‌فسنجانی پێشتر چه‌ند جارێك ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌‌ی حكوومه‌تی ئێران گرتبوو به‌تایبه‌تیش هه‌ڵوێسته‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌كان، هه‌روه‌ها سوپای پاسدارانی ئێرانی به‌ كوشتنی ئه‌نقه‌ستی خه‌ڵكی سڤیل تۆمه‌تبار كردبوو و داواشی له‌ ئه‌مه‌ریكا كردبوو ئه‌م سوپایه‌ له‌ سزاكانی ‌ده‌رنه‌كات.

فائیزه‌ كچی سه‌رۆكی پێشوو و كۆچكردووی ئێران هاشمی ڕه‌فسنجانییه‌ و پێشتر بیروبۆچوونه‌ جیاواز و دژایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئێران له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران.

فائیزه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌ تۆمه‌تی هاندانی ئاژوه‌گێڕی و به‌شداریكردن له‌ چه‌ند گردبوونه‌وه‌یه‌كی خۆپیشاندانه‌كان فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو و ده‌ستگیر كرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.