Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:41

ئاکرێ؛ کچێکی تەمەن 3 ساڵ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لەسەر شەقامی گشتیی ئاکرێ کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک خۆی لە کچێکی تەمەن 3 ساڵ دا، بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

نێچیرڤان فەخرەدین گوتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە کچێکی تەمەن سێ ساڵ کە ناوی ئالین حامد خدرـە، بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی سەرەکی ئاکرێ لە نزیک تاخی شۆڕش ڕووی داوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو لە ئاکرێ ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.

 

پەیامنێر: غەفار تەیب

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.