Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:22

عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: كێشه‌ی ئێمه‌ له‌ عێراقدا كێشه‌ی عەقڵیەتە

Suhail tahir
100%

له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، عه‌بدولسەلام به‌رواری مامۆستای زانكۆ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نییه‌، ئێمه‌ كێشه‌مان له‌ گه‌ڵ عه‌قڵیه‌ت هه‌یه‌.

ڕاشیگەیاند: ئێمه‌ ‌به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نەکانی دیكه‌، زۆر كراوه‌ین و حه‌زمان له‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانە له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌كان.

باسی لەوەش کرد کە ئێمه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌رده‌وامبوونی پشوودرێژییه‌.

 جەختیشی کردەوە کە له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عه‌قڵیه‌تێك نییه‌، ئه‌و بەرەوپێشچوونەی كورد قەبووڵ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، عەبدولسەلام به‌رواری ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی كێشه‌ بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دروست ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.