Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:26

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینە ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بەم شەپۆڵی بەفر و بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێوارەی سبەی دووشەممە 09ـی 01ـی 2023 ئەم شەپۆڵەی بەفر و بارانبارینە کۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: سبەی دووشەمە کاریگەری شەپۆڵی بەفر و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان کۆتای پێ دێت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی ڕاپەرین ڕاشیگەیاند: ئاسمان بە زۆری نیمچەھەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لەھەندێ کاتدا، لە ناوچەکانی باکوری گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارانبارینی مامناوەند و پچڕپچڕ لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا تاوەکو ئێوارە بەردەوامی دەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە لە شەودا کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانەش کۆتایی پێ دێت و ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی بایەکی وشک و سارد لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم بەخێرایی 15 تاوەکو 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە ، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.