Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:33

لە کاتی کوژانەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا ئەم کارە بکە

کوردستان TV
100%

کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 08ـی 01ـی 2023 ڕێنمایی دەداتە هاووڵاتییان لە کاتی کوژانەوەی پێوەری زیرەکی کارەبا پەیوەندی بە کۆڵسەنتەرەوە نەکەن، بەڵکوو چەند کارێک ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: ئەگەر پێوەری کارەباکەت کوژایەوە ڕاستەوخۆ ئامێرەکانی سپلیت، بۆیلەر یان هیتەر بکوژێننەوە، پاش 5 خولەک خۆی هەڵدەبێتەوە.

 ڕاشیگەیاند: پێویست ناکات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە کۆڵسەنتەرەوە بکەن، لە کاتێکدا کە هەڵنەببووەوە ئەوکاتە پەیوەندی بکرێت و ژمارەی بۆردەکەیان بۆ هەڵکردنەوەی پێ بدرێت.

کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە کاتی هەڵبوونەوەی بە نۆرە ئامێرە کارەباییەکانی وەک سپلیت یان بۆیلەر کار پێ بکەن.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.