پێشبینییهكانی رهوشی كهش و ههوای ئهمرۆ و سبهی راگهیاندرا.
بهرێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان پێشبینییهكانی رهوشی كهش و ههوای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی ههرێمی كوردستانی راگهیاند.
دهقی راگهیاندراو:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆدوو شەممە 9 – 1 - 2023
کەش/ ئاسمان هەور دەبێت لەگەل ئەگەری نمە بارانی کەمی پچرپچر وە بەفر لەناوچە شاخاوویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور , لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی (پارێزگای سلێمانی) هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێ بەتایبەتی لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ , پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بوون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە , هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەم ومژ هەیە زیاتر لەناوچە بەرزەکاندا.
خێراى با / لە سەر خۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 - 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .
پلەکانی گەرما / نزمترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو نزم دەبێتە وە بەگشتی بۆ ئەم شەو بە (2-3) یلە وە بەرزترین پلەش بۆ ئەمرۆ لەزۆر بەی ناوچەکان نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ تەنها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێ کەمێک نزمتر دەبنەوە .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت لە کاتى دروست بوونى تەم بۆ کەمتر لە 2 کم .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی سێ شەممە 10 – 1 - 2023
کەش/ئاسمان ساماڵ دەبێت , وە ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە بەتایبەتی لەکاتەکانی بەیانی زوودا .
پلەکانی گەرما /کەمێک بەرزتر دەبنەوە وە لە ناوچە شاخاوویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
خێراى با / لە سەر خۆ دەبێت ( 10 - 15 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / لە نێوان ( 8 – 9 ) کم دەبێت لەکاتی دروست بوونی تەم لەنێوان (3-5 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 8 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 9- 1- 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.