له‌گه‌ری دووه‌می جامی كه‌نداو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه عێراق رووبه‌رووی سعوودییه ده‌بێته‌وه، یه‌مه‌ن و عومانیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌درێژه‌ی ركابه‌یه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی بیست و پێنجه‌مین جامی كه‌نداو، له‌یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م، كاتژمێر حه‌وت و چاره‌گی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سعودیا رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه،پێش ئه‌م یاریه‌ش عومان و یه‌مه‌ن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لەگەری دووەمی جامی كەنداو، ئه‌مرۆ دووشەممە هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و سعوودییه لەیاری لوتكە رووبەرووی یەكتر دەبنەوە.
بەر لەبەرێوەچوونی ئەم یاریە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق جیسوس کاساس لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر جامی کەنداو ببەین، نابینە پاڵەوانی جیهان، ئەگەریش دووچاری دۆڕان بوینەوە نابینە خراپترین تیپ، هەروەها راهێنەری عێراق وتیشی نكۆلی ناكەین بردنەوەی جامی کەنداو بۆ ئێمە گرنگە و بەپێی تواناکانی بەردەست کار لەسەر بەدیهنانی دەكەین.
كاساس وتیشی دڵخۆشم بە ئاستی تەکنیکی هەڵبژاردەی عێراق، ڕاستە لە یەکەم یاریدا یارییەکی باشمان ئەنجامدا و لە بردنەوە نزیک بووین، بەڵام چانس یاوەرمان نەبوو، بۆیە بەرامبەر بوونی یاری پێشوومان لەبەرامبەر عومان مانای دۆران نیە، لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاهێنەرە دووپاتیكردەوە لەئاستی یاریزانەکان رازیم، بەو پێیەی ئەو ئەرکانەیان داوام لێ‌كردن لەیاری بەرامبەر عومان جێبەجێیان کرد، ئێمە بەبێ هیچ فشارێک یاری دەکەین، چونکە پڕۆژەکەمان لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق درێژخایەنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.