Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:59

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا دووچاری دۆراندن هات

کوردستان TV
100%


 
له‌گه‌ری شازده‌هه‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگی ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێنا، كاتێ به‌گۆلێك بێ به‌رامبه‌ر له‌ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی میوانداری برده‌وه‌، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ یاریزانانی بارسێلۆنا باشتر ده‌ركه‌وتن و چه‌ند هێرشێكیان برده‌ سه‌ر گۆڵی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، له‌خوله‌كی بیست و دوو عوسمان دێمبلی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌پێشخستنی بلوگرانا.
 دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ قوتابیه‌كانی سیمۆنی زۆر هه‌ولیاندا ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆرن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوری له‌نێوان هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام هیلی به‌رگری و گۆلپارێزی هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتوو بوون له‌پاراستنی گۆڵه‌كانیان، له‌كۆتاییه‌كانی یاریه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ستیڤان ساڤیچی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ و ڤیران تۆریسی یاریزانی بارسێلۆنا به‌كارتی سوور كرانه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌مجۆره‌ یانه‌ی بارسێلۆنا براوه‌ی سێ خالی گرنگی یاریه‌كه‌ بوو، به‌مه‌ش كۆی خاڵه‌كانی له‌پێشه‌نگی ریزبه‌ندی بووه‌ چلو یه‌ك خاڵ و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌دریدی ركابه‌ری سه‌رسه‌ختی بووه‌ سێ خاڵ، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بیست  و حه‌وت خاڵی هه‌یه‌ و له‌خانه‌ی پێنجه‌م دێت.     


هه‌ر له‌وڵاتی ئیسپانیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری شازده‌هه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال  سۆسیداد له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریای میوانی تۆماركرد.
 له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ تۆمار كردنی گۆڵ ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م دوای تێپه‌ربوونی دووخوله‌ك، ریاڵ سۆسیداد له‌رێی یاریزان داڤید سیلڤا گۆلی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، پێنج خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ ریال  سۆسیداد یاریزان ئه‌لیكسه‌نده‌ر سۆرلۆس گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد، یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد كۆی خاڵه‌كانی بووه‌ سی و دوو خاڵ و به‌ شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ ‌خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی .       
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.