Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:29

له‌ جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌ڕا مانچێسته‌رسیتی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر چێڵسی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی  سه‌ركه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی چێلسی له‌نده‌نی تۆماركرد كاتێ به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی پیب گواردیۆلا به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی بلوز بوونه‌وه‌، له‌خوله‌كی بیست و سێ ریاز موحره‌ز گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ستیزن تۆماركرد.
 حه‌وت خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ مانچێسته‌رسیتی  لێدانی سزای به‌ده‌ستهێنا، جۆلیان ئه‌لڤارێز سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی دووه‌م به‌ده‌ستهێنا، هه‌شت خوله‌ك خوله‌ك دوای ئه‌م گۆڵه‌ جارێكی دیكه‌ مانچێسته‌رسیتی  له‌رێی یاریزان فۆل فۆدین گۆلی سێیه‌م و دڵنیاییان به‌ده‌ستهێنا، گێمی یه‌كه‌م ستیزن به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌پێشه‌وه‌بوو.
 له‌گێمی دووه‌م ئاستی یاریه‌كه‌ خاوبوونه‌وه‌ی به‌خۆیوه‌ بینی و چێلسی چاوی له‌گۆرینی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بوو، به‌لام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، پێنج خوله‌ك به‌ر له‌ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌ مانچێسته‌رسیتی  لێدانێكی دیكه‌ی سزای به‌ده‌ستهێنا، ریاز موحره‌ز لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێكردو دووه‌م گۆلی خۆی و چواره‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی مانچێسته‌رسیتی  ته‌واو بوو، به‌مه‌ش چێلسی له‌ركابه‌ری جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را دوور خرایه‌وه‌.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.