Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:39

پێکدادانی 15 ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی پێکدادانی 15 ئۆتۆمبێل لە ویلایەتی ئایۆوا ناوەڕاستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

بەرپرسانی ئەمنیی ویلایەتی ئایۆوا، باسیان لەوە کرد کە لەسەر رێگای خێرای نێوان ویلایەتەکان کە سەهۆڵبەندان روویداوە، 15 ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا داوە کە نۆیان بارهەڵگر بوون.

ئاماژەیان بەوەش کرد کە لە رووداوەکەدا، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش برینداربوون.

بەرپرسەکان هەروەها باسیان لەوە کرد کە دوای رووداوەکە، رێگاکە بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر داخراوە و شۆفێرانیش ئاگادارکراونەتەوە لە رەوشی رێگاکە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.