Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:57

ساڵی ڕابردوو بە نزیكەی چوار ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە دهۆك جێبەجێ كراون

کوردستان TV
100%

لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگەی دهۆك، 143 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی (3,971,674,018) دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو و ئاوەڕۆ، گەشتوگوزار، نەخشەدانانی ئاوەدانی جێبەجێ كراون.
سێكتەرەكان:
- سێكتەری شارەوانی، 64 پرۆژە بە گوژمەی (2,712,068,000) دینار.
- سێكتەری ئاو و ئاوەڕۆ، 77 پرۆژە بە گوژمەی (1,231,656,018) دینار.
- سێكتەری گەشتوگوزار، یەك پرۆژە بە گوژمەی (11,750,000)دینار.
- سێكتەری نەخشەدانانی ئاوەدانی، یەك پرۆژە بە گوژمەی (16,200,000)دینار.
شایەنی باسە، ئەو 143 پرۆژەیە، تەنیا ئەو پرۆژانەن كە لەسەر داهاتی دامودەزگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ كراون، هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە گوژمەیان بۆ تەرخان كراوە و تەواو كراون، هەروەها ژمارەیەك پرۆژەی دیكەی بەردەوامیش هەن كە كاركردن تێیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.