Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:56

لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا رۆما و ئەی سی میلان یەکسانبوون

کوردستان TV
100%


- لە میانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، یانەی ئەی سی میلان و یانەی رۆما بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسانبوون.

یانەی ئەی سی میلان سەرکەوتنی لەدەست دا، کاتێک لە یارییەکی سەرنجڕاکێشدا لە میانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی خولی ئیتاڵیا بۆ تۆپی پێ (Serie A)دا، لەگەڵ یانەی رۆما بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسانبوون.

یانەی رۆما لە یاریگای (San Siro)، بووە میوانی یانەی ئەی سی میلان.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یانەی ئەی سی میلان خواستێکی زۆری نیشان دا بۆ ئەوەی زوو گۆڵ تۆمار بکات و لە خولەکی ٣٠دا، لەڕێگای لێدانێکی گۆشەوە کە یاریزان ئەلیساندرۆ تۆنالی ئەنجامی دا، یاریزانی بەرگریکار، پیێر کالولۆی بە لێدانێکی سەر یەکەم گۆڵی تۆمار کرد.

سەرەڕای دواکەوتنی لە ئەنجامەکە، یانەی رۆما لە ناوچەکەیدا بە چەقبەستوویی مایەوە، نەیتوانی ھیچ دەرفەتێکی راستەقینە دروست بکات، بە پێچەوانەی یانەی ئەی سی میلان کە بەردەوام بوو لە فشارەکانی توانی لە خولەکی ٧٧دا، دووەم گۆڵ لەلایەن تۆماسۆ پۆبیگاوە تۆمار بکات.

لە ١٠ خولەکی کۆتایی یارییەکەدا، یانەی رۆما پلانی خۆی بۆ ھێرشبردن گۆڕی و لە خولەکی ٨٧دا، لەڕێگای یاریزان، رۆگێر ئیبانێز یەکەم گۆڵی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کەم کردووە.

دواتر لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی رۆما، تامی ئەبراھام دووەم گۆڵی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

یارییەکەیش بە ئەنجامی ٢-٢ کۆتایی ھات و ھەردوو یانەکە، یەکی یەک خاڵی یارییەکەیان بەدەست ھێنا.

بەم ئەنجامەیش یانەی ئەی سی میلان کۆی خاڵەکانی لە ٣٧ خاڵدا مایەوە و ریزبەندی سێیەمی (Serie A)ی گرتووە.

یانەی ناپۆلی-یش کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣١ خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولەکەدایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.