Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 07:45

فيفا لیستی باشترین ڕاهێنەرانی جیهان بۆ ساڵی 2022 راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


پێگه‌یی فه‌رمی یه‌كێتی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار لیستی باشترین ڕاهێنەرانی جیهانی ڕاگەیاند، کە لە ساڵی دوو هه‌زارو بیست و دوو رابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ نیشتیمانیه‌كانی كردوه‌.
 به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی یه‌كێتی نێودەوڵەتی بۆ مێژوو و ئامار ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین لیۆنێل سکالۆنی، كه‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نازناوی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیستو دووی قه‌ته‌ر بباته‌وه‌ له‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت و به‌باشترین راهێنه‌ری ساڵ دیاریكراوه‌.
 دوابه‌دوای ئه‌میش راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دیدیه‌ دیشامپ دێت له‌پله‌ی دووه‌م به‌كۆكردنه‌وه‌ی چل و پێنج خاڵ و وه‌لید ركراگی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی مه‌غریب عه‌ره‌بیش به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌جامی جیهانی پێشكه‌شیان كرد، پله‌ی سێیه‌می باشترین راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی پێ به‌خشرا، ركراگی توانی سی ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌، دوابه‌دوای ئه‌میش زڵاتکۆ دالیچ ڕاهێنەری کرواتیا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و حاجیمە مۆریاسۆی ڕاهێنەری ژاپۆنیش پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.   

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.